ئاهه‌نگی نجوى كرم له كوردستان
ئاهه‌نگی نجوى كرم له هه‌ولیر
رۆژی 2/12هونه‌رمه‌ندی لوبنانی نجوى كرم به‌سه‌ردانیك ده‌گاته كوردستان له رۆژی3/12ئاهه‌نگیكی خێزانی له‌هۆلی های ستی ساز ده‌كات وه بۆ رۆژی 4مانگ ئاهه‌نگیكی تر له شاری سلێمانی ساز ده‌كات هه‌نه‌رمه‌ند نجوى كرم له رێگای كۆمپانیای بابیلۆن بانگێشت كراوه بۆ سازدانی ئه‌م دوو ئاهه‌نگه
هونه‌رمه‌ندی لوبنانی پاسكاڵ مشعه‌لاَنی له دیمانه‌یه‌كی گۆڤاری هه‌رێمی كوردستان

كه هاتمه كوردستان جلی كوردی له‌به‌ر ده‌كه‌م و گۆرانی كوردیش ده‌ڵێم
له یه‌كێ له ماڵپه‌رِه كانی ئه‌نته‌رنێت به مانشێتێكی گه‌وره نووسرابوو پاسكال مشعه‌لانی ده‌یه‌وێ سه‌ردانی كوردستان بكات ..ئه‌مه زۆر سه‌رنجی راكێشام بۆیه هه‌ولێكی زۆرمدا تا ئه‌م هه‌واڵه پشت راست بكه‌مه‌وه. له رێگه‌ی ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندیم به هونه‌رمه‌ندی ناو براو كرد تاوه‌كو له‌م هه‌واڵه دڵنیا بین هه‌ر له‌میانه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كه‌م داوام لێ‌كرد بۆ ئه‌نجامدانی دیمانه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی بۆ گۆڤاری هه‌رێمی كوردستان خۆشبه‌ختانه زۆر خۆشحاڵ بوو به‌م داواكاریه. ئیمه‌ش به چه‌ند پرسیارێك ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌مان هێنا ئاخاوتن .
دیمانه فه‌رهاد بلباس *هه‌موومان پاسكال ده‌ناسین له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌موو كه‌سێك نهێنییه‌كی تایبه‌تی خۆی هه‌یه.پرسیارمان لێره‌دا ئه‌وه‌یه ئه‌و نهێنییه چیه كه‌تاوه‌كو ئێستا له رۆژنامه‌كانت شاردۆته‌وه مه‌به‌ستم(قۆناغه‌كانی ژیانت یاده‌وه‌ریه‌كانی منداڵیت)؟
- سوپاس بۆ خودای گه‌وره هیچ شتێكی شاراوه‌م نیه له ژیانم تا گومان لای خه‌لك دروست بێت به‌لاَم كه‌مێك به‌ناز په‌روه‌رده كراوم.
* زۆر كه‌س پێیان وایه سروشتی لوبنان كاریگه‌ری تایبه‌تی هه‌یه له‌سه‌ر تۆ‌و چه‌ندین كه‌سیتر بۆ كاری هونه‌ری؟
- راسته جوگرافیای لوبنان وای كردوه بتوانین ئه‌م به‌هره‌یه‌ی هه‌مانه نه‌یشارینه‌وه و چه‌ندین هونه‌ر و ده‌نگی نوێ دروست بكات.كه وه‌كو خۆتان ده‌زانن لوبنان خاوه‌ن چه‌ندین هونه‌رمه‌نده.
* تائیستا چه‌ند ئه‌لبومت هه‌یه ؟
- تا ئیستا (14) ئه‌لبومم هه‌یه دوا ئه‌لبومم (بحبك انا بحبك).
* ده‌بینیین زۆربه‌ی گۆرانی بێژه‌كان گۆرانی بۆ خۆشه‌ویستی ده‌ڵێن ئایا خۆشه‌ویستی بابه‌تێكی سه‌ره‌كییه له ژیانی هونه‌ری تاوه‌كو جه‌ماوه‌ر پێشوازی له‌م هونه‌رمه‌ند بكات؟
- بێگومان ژیان هه‌مووی خۆشه‌ویستیه له‌سه‌ره‌تای دروست بوونیه‌وه ژیان به خۆشه‌ویستی گه‌شه‌ی كردوه، نه‌ك خوَشه‌ویستی نێوان كچ و كورِ، به‌ڵكو خۆشه‌ویستی نێوان هاورێ و خێزانن وخۆشه‌ویستی دایك و باوك خۆشه‌ویستی چه‌ندین جۆری هه‌یه.
* به‌م جوانیه‌ی خۆت خه‌لكانێكی زۆرت سه‌رسام كردوه ئه‌م جوانیه هیج كێشه‌ی بۆ دروست نه‌كردویت؟
- سوپاس بۆ خودا ئه‌مه نیعمه‌تێكه به‌لاَم بێم وایه جوانی جوانی دڵه.به‌لاَم به‌داخه‌وه چه‌ندین جار كێشه‌ی گه‌وره‌م بۆ دروست بووه به‌لاَم زۆر ئاگاداری خۆم بوم له خۆم غافل نه‌بویمه هیچ كاتێ.
* تاچه‌ند له‌م جوانیه‌ی خۆت رازیت حه‌زت نه‌ده‌كرد هێشتا جوانتر بیت؟
- سوپاس بۆ خودا من به‌و جوانیه زۆر رازیم زیاتریشم ناوێ.
* توَ تاچه‌ند سه‌ربه‌ستی مه‌به‌ستم كاتی كه ده‌چیته ده‌ره‌وه بێگومان به‌ریوه‌به‌ری كاره‌كانت له‌كه‌لت داده‌بیت تا چه‌ند ئازادی؟
- من سه‌ربه‌ستم له ژیانی خۆم كه ئه‌چم بۆ شوێنێك به‌ریوه‌به‌ری كاره‌كانم و خانه‌وه‌ده‌كه‌م هاورِێییه‌تیم ده‌كه‌ن.هیچ كێشه‌م نیه بۆ سه‌ربه‌خۆیی وه‌كو هه‌موو كه‌سێكی ئاسایی ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌م.
* له‌دوا كلیپت جلوبه‌رگی بوكێنیت له‌به‌ره خۆزگه‌ی ئه‌وه ناخوازی ئه‌مه ببێته راستی؟
- به پێكه‌نینه‌وه به‌ڵێ بۆ نا.
* ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستیت له‌گه‌ڵ گه‌نجێك هه‌یه پێت وایه به هاوسه‌ركیری كۆتایی دیت؟
- پشتیوان به خودا به‌لاَم هه‌موو شتێك چانس و نه‌سیبه.
* زۆر كه‌س پێیان وایه شوو كردن هونه‌رمه‌ند له جه‌ماوه‌ر ده‌دزێت تۆ ده‌لێی چی؟
- به‌لێ به‌لاَم له‌هه‌موو دۆخێك نا چونكه ژیانی خیزانی ئافره‌ت جیاوازی له‌گه‌ڵ پیاو هه‌یه.
* حه‌ز ده‌كه‌ی به نازناوێك بانگت بكه‌ن كه پێت خۆشه؟
- خۆشترین نازناو لای من (پاسۆ)یه هه‌ر به‌م نازناوه‌ش بانگ ده‌كرێم
* له تۆ زیاتر له‌بنه‌ماڵه‌كه‌ت كه‌سی تر كاری هونه‌ری ده‌كات؟
- نه‌خێر ته‌نها من له‌خانه‌واده‌كه‌م كاری هونه‌ری ده‌كه‌م.
* زۆر جار ناوت ئه‌هێنن به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه جلوبه‌رگی نیمچه رووت له‌به‌ر ئه‌كه‌یت وه‌لامت بۆ ئه‌مانه چیه؟
- من وه‌كو هه‌موو كه‌سێكی ئاسایی جلوبه‌رگ له‌به‌ر ده‌كه‌م وه‌كو كجانی لوبنان به‌لاَم هه‌ندێك جار ئه‌و جلانه له‌به‌ر ده‌كه‌م كه گۆرانی كلیپ ده‌كه‌م كه‌بۆ رۆڵی كلیپه‌كه ده‌گونجێ.
* تا چه‌ند ئاگاداری هونه‌ری كوردی چوَن به‌راوردی ده‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هونه‌ری عه‌ره‌بی و بیانی به شێوه‌یه‌كی گشتی هونه‌ری كوردی چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنی؟
- زانیاری زۆر باشم له‌سه‌ر هونه‌ری كوردی نیه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌مه گوێ له كۆرانی كوردی ده‌گرم به‌لاَم ئه‌مه ده‌زانم كه هونه‌رێكی ره‌سه‌نه.
* له ماڵپه‌رێكی ئه‌لكترونی باسی ئه‌وه‌ت كردبوو كه زۆر حه‌ز ده‌كه‌یت سه‌ردانی كوردستان بكه‌یت.ئایا تا ئێستا ته‌نها بیرۆكه‌یه؟
- له‌به‌رنامه‌مدایه له‌م نزیكانه سه‌ردانی كوردستان بكه‌م.
* گه‌ڵێك جار كوردستان و فه‌له‌ستین وه‌كو یه‌ك هه‌ژمار ده‌كریت كه تا ئیستا خاوه‌ن ولات وكیانی خۆیان نین تۆش وه‌كو هونه‌رمه‌ندێك هه‌مان بۆ چوونت هه‌یه؟
- هیوای سه‌ربه‌خۆیی بۆ هه‌موو گه‌ڵیك ده‌خوازم كه تاوه‌كو ئێستا خاوه‌ن ولاَت نین.
* ئه‌گه‌ر رۆژیك گۆرانیت بۆ ولاتێكی چه‌وساوه وت ئایا ناوی كوردستان له‌م كاره هونه‌ریه ده‌بیت؟
- زۆر گۆرانیم وتووه له‌وانه گۆرانی (وینك یا انسان)ئه‌مه ته‌نها بۆ لوبنانم نه‌گووتوه ئه‌مه بۆ هه‌موو ئه‌و ولاَتانه‌یه كه شه‌رِو سته‌میان لێ ده‌كرێت.
* ئه‌گه‌ر وتمان كه‌مێك باسی كوردستان بكه چی ده‌لێی؟
- به‌راستی وه‌كو وتم زانیاری ته‌واوم له‌سه‌ر كوردستان نیه ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت كه ده‌زانم ولاَتێكی جوانه شوێنی گه‌شت و سه‌یرانه و خاوه‌ن كه‌لتوری زۆر جوانه ئه‌وه‌ش ده‌زانم كه هه‌وادارێكی زۆرم له كوردستان هه‌یه له‌ده‌رفه‌تێكی نزیك سه‌ردانی كوردستان ده‌كه‌م .
* زۆر هونه‌رمه‌ندانی كورد گۆرانی عه‌ره‌بیان ووتوه به‌لاَم تا ئیستا هونه‌رمه‌ندێكی عه‌ره‌ب گۆرانی كوردی نه‌گوتوه له‌به‌ر چی؟
- من زۆر پێخۆشحال ده‌بم كه به ره‌نگی كوردی گۆرانی بڵیم ته‌نها ئه‌گه‌ر كاری دوو قۆلیش بكه‌م له‌گه‌ل هونه‌رمه‌ندانی كورد پێم وایه كارێكی نوێیه كه پێشكه‌شی ده‌كه‌م.
* به چ ئامرازێك گه‌لانی جیهان لێك نزیك ده‌بنه‌وه ؟ بیرت له‌وه نه‌كردۆته‌وه به ئاهه‌نگیك له‌م سنووره بپه‌ریه‌وه؟
- بێگومان هونه‌ر به‌هێزترین ئامرازه بۆ نزیك خستنه‌وه‌ی كه‌لاَن له‌یه‌كتری كه هاتمه كوردستان بێگومان ئه‌م سنووره خۆی نامێنی.
* تۆ زۆر جوانی جوانتر ئه‌بی ئه‌گه‌ر به‌جلی كوردی بتبینیین خۆزگه ناخوازی رۆژیك ئه‌م جله له‌به‌ر بكه‌ی؟
- بیگومان كه هاتمه كوردستان جلی كوردی له‌به‌ر ده‌كه‌م و گۆرانی كوردیش ده‌ڵێم.
* سوپاست ده‌كه‌ین بۆ ئه‌و كاته‌ی بۆ ئێمه‌ت ته‌رخان كرد.
- زۆر سوپاس بۆ ئیوه‌و سوپاس بۆ گۆڤاری هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌م به‌سه‌ر كردنه‌وه‌یه.

هونه‌رمه‌ندی كۆمیدی عێراقی قاسم مه‌للاك بۆ هه‌رێمی كوردستان
دیمانه: فه‌رهاد بلباس .......
هونه‌رمه‌ندی كۆمیدی عێراقی قاسم مه‌للاك بۆ هه‌رێمی كوردستان
مانگى هه‌نگوینى خۆمم له هاوینه‌هه‌وارى پیرمام كردووه . چۆن ده‌ته‌وێت كوردستان‌م خۆش نه‌وێت
ئه‌ستێره‌ی ئاسمانی كۆمیدی قاسم مه‌للاك ماوه‌یه‌كی زۆر بوو له هیچ كه‌ناڵێك ده‌رنه‌ده‌كه‌وت ، له‌م چه‌ند سالانه‌ی رابردوو جارێكی تر هاته‌وه خزمه‌ت درامای عێراقی به(سێ) زنجیره‌ی به‌هێز... هه‌ر چه‌نده ئه‌م هونه‌رمه‌نده له سه‌ره‌تای كاره هونه‌ریه‌كانیداو به شێوه‌یه‌كی گشتی حه‌زى به‌وه نه‌كردووه له میدیاكان ده‌ركه‌وێت... به‌لاَم كه په‌یوه‌ندیم پێوه كرد داوام لێی كرد بۆ ئه‌نجامدانی دیمانه‌یه‌ك بۆ گۆڤاری هه‌رێمی كوردستان زۆر به خۆشحاڵییه‌وه ئاماده‌یی خۆی پیشاندا ئێمه‌ش به چه‌ند پرسیارێك ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌مان هێنا ئاخاوتن.
* له سه‌ره‌تا و به‌ر له‌وه‌ى ده‌ست به پرسیاره‌كانمان بكه‌ین، خۆزگه كه‌مێك له‌سه‌ر پرۆفایلى قاسم مه‌للاك بدویێت.
- قاسم مه‌للاك خێزانداره، و دوو كچ و كورِێكى هه‌یه و له‌دایكبووى ساڵى 1945 ى شارى به‌سره‌یه.
* ده‌سپێكى كاركردنت له‌بوارى شانۆ و دراما چۆن بوو؟
- ئاره‌زووى نواندن بۆ سه‌ره‌تاى منداڵێتیم ده‌گه‌رِێته‌وه، دوایى چوومه په‌یمانگاى هونه‌ره جوانه‌كان و ساڵى 1965 لێى ده‌رچووم. له ئیتالیا له بوارى ته‌كنیكی هونه‌رى برِوانامه‌ى دبلۆمم به‌ده‌ست هێنا و دامه‌زرێنه‌رى تیپى میللى نواندنم و زۆر ئه‌ركى كارگێرِیم له ئه‌ستۆ گرتووه وه‌كو (به‌رِێوه‌به‌رى تیپی نه‌ته‌وه‌یی نواندن و به‌رِێوه‌به‌رى شانۆى عێراقى و به‌رِێوه‌به‌رى شانۆى نیشتمانى و به‌رِێوه‌به‌رى تیپى نه‌ته‌وه‌یى بۆ هونه‌رى میللى) و به‌شداریم له زۆر كارى شانۆیى و ته‌له‌ڤزیۆنى و سینه‌ماییدا كردووه و له كۆى 100 فیلمى عێراقی من رێژه‌ى 20% م به‌ر كه‌وتووه.
* دواى دابرِانێكى زۆر به دوو به‌رهه‌مى ته‌له‌ڤزیۆنى گه‌رِایته‌وه، ده‌كرىَ بزانین هۆى ئه‌م دابرِانه چى بوو؟
- به‌هۆى ناسه‌قامگیرى دۆخى ئاسایش بوو.
* له زۆرینه‌ى ئه‌و رۆلاَنه‌ى كه ئه‌نجامیان ده‌ده‌یت له كه‌سایه‌تیێكى هه‌ژار و مرۆڤێكى بىَ چانس ده‌تبینین، ئه‌و كه‌سایه‌تییانه تا چه‌ند نزیكن له تۆ؟
- نا له من نزیك نین، به‌لاَم زۆرینه‌ى هاوولاَتیانى ولاَته‌كه‌ى من پێكده‌هێنن ... ئه‌و كه‌ساتییانه بێ‌ناز و به‌ش خوراون.
* دواین كاره‌كانت (دار دور)ه، ئایا ده‌كرىَ وه‌كو ته‌واوكه‌رى (حب و حرب) هه‌ژمارى بكه‌ین؟
- نه‌خێر، به‌لاَم له‌سه‌ر هه‌مان شێوازه.
* له‌نێو ئه‌و دۆخه ناسه‌قامگیره‌ى ئاسایش‌دا كارى نواندن چۆنه، به به‌راورد له‌گه‌ل سالاَنى پێشوو؟
- زۆر زه‌حمه‌ته... به‌لاَم به ئازادى قسه ده‌كه‌یت، كه‌چى پێشتر ئاسان بوو له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا نه‌تده‌توانى هه‌موو شتێك بڵێیت.
* تۆ په‌یوه‌ندیێكى پته‌وت له‌گه‌ل هونه‌رمه‌ندانى كورد هه‌یه، چۆن كاره‌كانى ئه‌وان هه‌ڵده‌سه‌نگێنیت؟
- من په‌یوه‌ندییم له‌گه‌ل هونه‌رمه‌ندانى كورد زۆر پته‌وه هه‌ر له‌سه‌رتاى چوونم بۆ په‌یمانگاى هونه‌ره جوانه‌كان، ئه‌و كارانه‌ى له هه‌رێمى كوردستان به‌رهه‌م ده‌هێنرێن به به‌راورد له‌گه‌ل پێشان زۆر پێشكه‌وتووه.
* ژماره‌یێكى زۆرى كه‌ناڵى لۆكاڵ و ئاسمانى هه‌ن، ئه‌و دیارده‌یه به شێوه‌یێكى نه‌رێنى كارى كردۆته سه‌ر به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌كان یان به پێچه‌وانه‌وه؟
- راسته، ژماره‌ى كه‌ناڵه ته‌له‌ڤزیۆنییه‌كان زۆرن به‌لاَم كه‌میان كارى دراما به‌رهه‌م ده‌هێنن، له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا كێبرِكىَ كارى دراما دبووژێنێته‌وه.
* ئاستى نمایشه شانۆییه‌كان له عێراقدا چۆنه، ئه‌مه ئه‌گه‌ر له شاره‌كان دا نمایشى شانۆیى هه‌بێت؟
- زۆر ده‌گمه‌نه له شاره‌كان ... له به‌غداش بزر بووه و ته‌نها كه‌م هه‌ن و بۆ رۆژانێكى كه‌م نمایش ده‌كرێن.
* به‌رهه‌مى دواى (دار دور) چی ده‌بێت؟
- زۆر پرۆژه هه‌ن... هێشتاش برِیارمان نه‌داوه.
* ئه‌و رۆلاَنه‌ى پێیان هه‌ڵده‌ستین به ئاره‌زووى خۆتن یان به‌سه‌رتدا سه‌پێندراون؟
- هه‌ر له‌و كاته‌ى قاچم خستۆته ئه‌و رێگایه هیچ رۆڵێكم وه‌رنه‌گرتووه به‌سه‌رمدا سه‌پێندرابێت.
* له كاتى نواندن دا قاسم مه‌للاك زۆر به كوڵ ده‌گریێت و برِوا ناكه‌ین فرمێسكى نا راست و ته‌نها نواندن بێت، تا ئه‌و ئاسته‌ى بینه‌ر له‌گه‌لت ده‌ست به‌گریان بكه‌ن ... چ هه‌ستێكه وا ده‌كات بگریێت؟
- ئه‌وه خه‌مێكه بۆ راستى ئه‌و ئه‌زموونه‌ى مرۆڤ پێیدا گوزه‌ر ده‌كات... من ئه‌و تاقیكردنه‌وه‌یه دووباره ده‌كه‌مه‌وه و به‌و رۆڵه‌ى كه پێى هه‌ڵده‌ستم خۆشم ده‌وێت و به‌مه‌ش هه‌ستێكى بىَ وینه دروست ده‌بێت.
* كاركردنت له بوراى نواندا وایكردووه ئه‌ندامانى خێزانه‌كه‌شت هه‌مان رێچكه بگرن؟
- بێگومان، منداڵه‌كانم رێچكه‌ى منیان گرتووه و چوونه‌ته كۆلیژى هونه‌ر و ته‌واویان كردووه.
* ئه‌و هه‌ڵوێسته هونه‌رییانه چین كه له بیریان ناكه‌یت؟
- زۆر هه‌ڵوێست هه‌ن و ئێستا ئه‌و بواره نیه باسیان بكه‌م.
* تۆ خه‌ون به چییه‌وه ده‌بینیت و له ژیاندا ئومێدى چی ده‌خوازیت؟
- خه‌ون به‌وه ده‌بینم هه‌رچى شتى باشه پێشكه‌شی بكه‌م و هیواى ئه‌وه ده‌خوازم بینه‌ر برِواى به‌و كارانه‌م هه‌بێت كه ده‌یانكه‌م.
* كه دێیته كوردستان چى هه‌ستێك داگیرت ده‌كات، كامه شارى هه‌رێمى كوردستان به‌لاى تۆوه خۆشتره؟
- هه‌ستێكى سه‌یره، من له منداڵیتى خۆمدا له كاتى خیوه‌تگاى دێده‌وانى هاتوومه‌ته شه‌قلاوه، و له خیوه‌تگادا له زێوه‌دا ژیاوم و مانگى هه‌نگوینى خۆمم له هاوینه‌هه‌وارى پیرمام كردووه ... چۆن ده‌ته‌وێت كوردستان‌م خۆش نه‌وێت، هه‌موو شاره‌كان نزیكن له دڵم ... به‌لاَم یاده‌وه‌رى پترم له هه‌ولێر هه‌یه و له بیرى ناكه‌م.
* بیرت له به‌رهه‌مهێنانى كارێكى هونه‌رى هاوبه‌ش (كوردى + عه‌ره‌بى) نه‌كردۆته‌وه؟
- ئومێد ده‌خوزام.
* كه ناوى (خه‌لیل ره‌فاعى و ئه‌مه‌ل ته‌ها و محه‌مه‌د حوسێن عه‌بدولرِه‌حیم و .... هتد) له هونه‌رمه‌ندانى پێشوو، چ هه‌ستێكت هه‌یه، به فرمێسك گوزارشت له‌و رۆژانه ده‌كه‌یت یان به شێوه‌یێكى تر؟
- به گه‌شبینى.
* ئایا هێشتا (ره‌جه‌ب) بیرى (گه‌مره) ده‌كات، و نه‌بیل به چاویلكه‌وه خۆشه‌ویستى ده‌كات یان به بینایێكى شه‌ش له‌سه‌ر شه‌ش؟
- روانین بۆ رابردوو ئایینده به چاوێكى شه‌ش له‌سه‌ر شه‌ش.
* قاسم مه‌للاك له‌نێو كۆمه‌ڵى زبڵدا كه به دواى پاره‌كه‌ى دا ده‌گه‌رِا، ده‌كرىَ ئه‌و پاره‌یه به‌و سه‌قامگیرییه بچوێنین كه هاوولاَتیان له‌و باردۆخه‌ى عێراقدا وونیان كردووه؟
- هاوولاَتیان له‌و بارودۆخه‌دا سامان و سه‌قامگیرییان وون كردووه.
* له پرسیاره‌كانمان دا هه‌وڵ ده‌ده‌ین بگه‌ینه قولاَیى مرۆڤایه‌تى قاسم مه‌للاك له‌وه‌ى قولاَییه هونه‌رییه‌كه‌ى، له باوه‌ش گرتنت بۆ وه‌رده هه‌ستێكى باوكانه بوو یان ته‌نها نواندن بوو؟
- من پرسیاره‌كه پێچه‌وانه ده‌كه‌مه‌وه، ئه‌گه‌ر بینه‌ر به‌و له باوه‌ش گرتنه‌م بۆ (وه‌رده) رازى بووبن ... ئه‌وا هه‌ستی باوكێكى راسته‌قینه بووه. ئه‌گه‌ر رازیش نه‌بووبن ئه‌وا ته‌نها نواندنێكى هونه‌رى بووه ... تۆ چى ده‌ڵێیت؟ بێگومان ولاَمه‌كه‌ى تۆ راسته.
* زۆر ناوى هونه‌رمه‌ندان هه‌ن كه بینه‌ر له‌یادى كردوون، كه‌چى بىَ ستایش ناوى قاسم مه‌للاك به تایبه‌تى بۆ بینه‌رى كورد ئاوێته‌ى یاده‌وه‌رییه‌كانیان بووه ... چ هۆكارێك هه‌یه وا له هونه‌رمه‌ند بكات له‌م رِووه‌وه بگه‌نه ئه‌و ئاسته‌ى تۆ؟
- وابزانم ولاَمى ئه‌وه خوێنه‌ر ده‌توانێت له ولاَمه‌كه‌ى پێشوو بیدۆزێته‌وه.
* له‌شكرێكى هونه‌رمه‌ندان كه بینه‌ر ئه‌وانى له‌نێو كاره درامی و ته‌له‌ڤزیۆن و سینه‌ماییه‌كاندا بینیووه، ئێستا پرۆگرام بۆ كه‌ناڵه ته‌له‌ڤزیۆنییه‌كان ئاماده و پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، تا چه‌نده ئه‌مه دیارده‌یێكى ته‌ندروسته؟
- ئه‌مه له ئه‌نجامى كه‌میى كاره درامییه‌كان دروست بووه ... بۆیه هونه‌رمه‌ند خۆى له ئامێزى پرۆگرامه‌كاندا بینیووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى به‌رده‌وام بێت و بژیت.
* ئه‌ى ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ى ریكلام بۆ كالاَ بازرگانییه‌كان ده‌كه‌ن؟
- ئه‌مه‌م به دڵ نیه.
* ئایا بوارى هونه‌ر بژێوى ژیانت دابین ده‌كات، و چ له‌سه‌ر لایه‌نه به‌رپرسه‌كان پێویسته بۆ هونه‌رمه‌ندانى بیكه‌ن؟
- به‌ڵىَ بژێوى ژبانمى له‌سه‌ره، سه‌ره‌رِاى ئه‌وه‌ى به درێژایى سالاَنى پیشوو فه‌رمانبه‌ر بوومه ... پێویسته پاڵپشتى له رۆشنبیرى و هونه‌ر بكه‌ن كه له‌وان ناوه‌شێته‌وه.
* سوپاس بۆ ئه‌م دیداره.
- سوپاس بۆ ئێوه‌ش.

نه‌جوا كه‌ره‌م له دیمانه‌یێكى گۆڤارى هه‌رێم دا:
دواى ماندوو بوون هه‌وڵێكی زۆر و چه‌ندین ئیمێل و سۆراخ كردن له‌باره‌ى چۆنییه‌تى په‌یوه‌ندى گرتن بۆ ئه‌نجامدانى دیمانه‌یه‌ك له‌گه‌ل هونه‌رمه‌ندی لوبنانی (نه‌جوا كه‌ره‌م) و سه‌ره‌رِاى په‌یوه‌ندى ته‌له‌فۆنى له‌گه‌ل هاورِێیانم له ولاَتى لوبنان، دوا جار هه‌وڵه‌كان به ئاكام
درێژه
درێژه
رێوره‌سمی كردنه‌وه‌ی رێكخراوی هه‌نگاو
سه‌ر له‌به‌یانی 2009.7.5به‌ئاماده‌بوونی به‌رێز مازن محمه‌مه‌د سه‌عید قایمقامی قه‌زای به‌رده‌رِه‌ش و گشت نوێنه‌رانی حیزبی و حكومی ناوچه‌كه ،رێكخراوی هه‌نگاو بۆ په‌ره‌پێدانی رۆشنبیری له رێوره‌سیمێكدا به‌فه‌رمی ده‌ست كردن به‌كاره‌كانی خۆی راگه‌یاند.له‌سه‌ره‌تا دا وێرِای كردنه‌وه‌ی باره‌گای رێكخراوه‌كه پێشه‌نگایه‌كی فۆتۆگرافی كرایه‌وه له‌و پێشه‌نگه‌دا چه‌ندین خرانه روو بۆ قۆناغه جیاجیاكانی خه‌باتی سه‌رۆك بارزانی و پرِۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم كه له‌م قه‌زایه ئه‌نجامدراون.دوای ئه‌مه‌ش وتاری هه‌ریه‌ك له‌قایمقامی قه‌زای به‌رده‌ره‌ش ورێكخراوی هه‌نگاو و لقی 9ی پارتی دیموكراتی كوردستان خوێندرایه‌وه.
پردى دێرین و میژوویى كه‌له‌ك رووخا
عیسا بۆتانى
هه‌ر شار‌و شارۆچكه‌یێك هه‌ر قوژبن و شوێنێكى ئه‌م كوردستانه خاوه‌ن شوێنه‌وار و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانى خۆیه‌تى كه پێى ده‌ناسرێته‌وه و دانیشتووانیشی شانازى پێوه ده‌كه‌ن، قه‌زاى خه‌باتیش كه كه‌وتۆته سه‌ر لێوارى زێى گه‌وره چه‌ند تایبه‌تمه‌ندیێكى خۆى هه‌یه ...درێژه

گه‌شتێك له پرۆژه‌ى ئاوى ئیفراز3 دا
دیمانه: فه‌رهاد بلباس
پرۆژه‌ى ئاوى ئیفرازى سىَ له مانگى هه‌شتى ساڵى 2006 كه‌وتۆته كار و له‌لایه‌ن هه‌ردوو كۆمپانیاى فلۆر ئیمێك له‌سه‌ر بودجه‌ى حكوومه‌تى ئه‌مریكا دروست كراوه، پرۆژه‌كه نزیكه‌ى دوو سه‌د.... درێژه
بورهان مه‌جید له‌به‌ر ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌ی هه‌مه بریارم دا ئه‌لبومێكی نوێی گۆرانی بلاوبكه‌مه‌وه
هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ بورهان مه‌جید دوای دابرِانێكی زۆر له‌كاری هونه‌ری، به‌نیازه‌به‌م نزیكانه‌له‌رێگه‌ی ئه‌لبومێكی نوێی گۆرانی به‌جه‌ماوه‌ركه‌ی شاد بێته‌وه. له‌چوارچێوه‌ی به‌شداریكردنی له‌به‌رنامه‌ی "هونه‌رستان"ی رادیۆی زاگرۆس، بورهان مه‌جید له‌به‌شێكی به‌رنامه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه‌ئێستا سه‌رقاڵی ئه‌لبومی نوێی گۆرانییه‌تی به‌ناوی
سه‌رۆك بارزانی یادی (111)ساڵه‌ی رِۆژنامه‌نووسیی كوردی له رِۆژنامه‌نووسانی كوردستان پیرۆز كرد
سه‌رۆك بارزانی یادی (111) ساڵه‌ی رۆژنامه‌نووسیی كوردی له رۆژنامه‌نووسانی كوردستان پیرۆز كرد به‌بۆنه‌ی یادی (111) ساڵه‌ی رۆژنامه‌نووسیی كوردی و ده‌رچوونی یه‌كه‌مین ژماره‌ی رۆژنامه‌ی (كوردستان) له22 ی نیسانی 1898 ، كه‌به‌م كاره‌نه‌ته‌وه‌ییه‌یه‌كه‌مین چرای رۆژنامه‌نووسیی له‌قاهیره‌له‌لایه‌ن خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رز
وشه‌ى بێگانه وه‌كو هه‌رِه‌شه‌یه‌ك له زمانى كوردى
ئه حمه د بلباس......... گومان له‌وه نیه كه نه‌ته‌وه‌ى كورد وه‌كو نه‌ته‌وه‌ى عه‌ره‌ب و نه‌ته‌وه‌ى تورك و ... هتد له‌دێر زه‌مانه‌وه‌له‌سه‌ر ئه‌م گۆى زه‌مینه‌دا له نیشتمانى خۆى ده‌ژیت و هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كیش
درێژه
درێژه
رِوونكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ رِۆژنامه‌ی هه‌ولێر
عه‌دنان كه‌ریم سێباره له‌گه‌ل كامكاراندا كار ده‌كات
ئەگەر ئەو هەواڵەی لە سەرچاوەیەكەوە دەست ڕۆژنامەی (هەولێر) كەوتووە ڕاست بێت، ئەمە دەبێتە سێیەم ئەلبوومی هونەرمەند (عەدنان كەریم) لەگەڵ گرووڵی (كامكاران)ـدا و زۆرێك لە شەیدایانی دەنگی ئەو هونەرمەندەیش، حەز ناكەن (عەدنان كەریم) سێبارە لەگەڵ ئەو گرووڵەدا كار بكات، ئەمەیش نەك بەو مانایەی (عەدنان) لە سەرووی
فیستیڤالى سالانه‌ى وه‌رزشی قوتابخانه‌كانى په‌روه‌رده‌ى خه‌بات

به‌شى چالاكى وه‌رزشی ودێده‌وانى له به‌رێوه‌به‌رایه‌تى په‌روه‌رده‌ى خه‌بات به‌چاودێرى رزگار مسته‌فا قایمقامى قه‌زاى خه‌بات هه‌ستا به‌به‌رێوه‌بردنى فیستیڤاڵى سالاَنه‌ى وه‌ر زشى قوتابخانه‌كان سنوورى په‌روه‌رده‌كه تێیدا سه‌رجه‌م قوتابخانه بنه‌رٍِه‌تى و ئاماده‌ییه‌كانى سنوورى په‌وره‌رده‌كه به‌شداربوون، له‌سه‌رتاى فیستیڤالدا وته‌ى رێگه‌پێدان به ده‌سپێكردنى برِگه‌كان له‌لایه‌ن قایمقامى قه‌زاى خه‌باته‌وه خوێندرایه‌وه و له‌لایه‌ن به‌رِێز به‌كر كه‌ریم حه‌سه‌ن به‌رِێوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌ى خه‌بات و له وته‌یه‌كدا میوانان به‌خێر هێنران كه‌وا به‌رِێوه‌به‌رى گشتى په‌وره‌رده‌ى هه‌ولێر و ژماره‌یێكى زۆرى به‌رپرسانى حیزبی و حكوومى خه‌بات و په‌روه‌رده‌كانى تر ئاماده‌ى فیستیڤاڵه‌كه ببوون و دواى ئه‌مه وێرِاى هه‌ستان بۆ رێزگرتن له گیانى پاكى شه‌هیدان رێرِه‌وى قوتابخانه به‌شداربووه‌كان ده‌ستى پێكرد و پاشانیش چالاكى وه‌رزشییه‌كانى گۆرِه‌پان و مه‌یدان و هه‌ڵدانى ساپ و چه‌ندین نمایشی جۆرا وجۆرى وه‌رزشى نماییش كران و له‌لایه‌ن لێژنه‌ى ناوبژیوانى هه‌ڵسه‌نگێندران. له كۆتاییشدا میدالیا و خه‌لات و جام له‌لایه‌ن به‌رپرسانى ئاماده‌بوو به‌سه‌ر تیپى قوتابخانه‌كانى براوه دابه‌ش كران.
مه‌رِاسیمی نه‌ورۆز له خه‌بات
سه‌ر له ئێواره‌ی رۆژی هه‌ینی كات ژمێر (5)ی ئێواره له قه‌زای خه‌بات رَِێورِه‌سمی ئاگری نه‌ورۆز به‌ئاماده‌بوونی سه‌رجه‌م به‌رپرسان وكادیرانی حزب و لایه‌نه سیاسیه‌كان كرایه‌وه .
سه‌ره‌تای ئاهه‌نگه‌كه چه‌ندین شیعر‌و په‌خشان له‌لایه‌ن چه‌ند شاعیرێكی لاو پێشكه‌ش كرا پاشان تیپێكی هه‌لپه‌رِكێی لاوان هه‌لسان به نمایش كردنی هه‌لپه‌ركێیه‌كی جوان ئه‌مه‌و ئاهه‌نگه‌كه تا ئێواره دره‌نگانێكی خایاند
ئه‌مه‌ش چه‌ند دیمه‌نێكی مه‌راسیمه‌كه‌یه.

ئه‌مه‌ریكاو بۆشاییگه‌رى
ئه‌مه‌ریكاو بۆشاییگه‌رى
ئا/رزگار عوسمان
به‌پێى رِاپرسیه‌كى هه‌والى كه‌ناڵًى ( abc news ) ى ئه‌مه‌ریكى بلاویكردۆته‌وه كه 65% شه‌ست و پێنج له سه‌دى ئه‌مه‌ریكیه‌كان وا بیرده‌كه‌نه‌وه

سایتێك بۆ دروست كردنی وێنه
وه‌زاره‌تى وه‌رزش و لاوان به‌ره‌و خه‌رمانێكى تر
وه‌زاره‌تى وه‌رزش و لاوان به‌ره‌و خه‌رمانێكى تر.
ته‌یار عادل گۆران
ttayargoran@yahoo.co
جگه له قسه‌و باسى نێو مه‌جلیسگاكان هه‌موو جارىَ له‌كاتى سازدانى به‌دوا داچوون و ریپۆرته‌كانم له‌سه‌ر دیارده جۆر به‌جۆره كانى نێو كۆمه‌لگاى كوردى سه‌باره‌ت به پرسى گه‌نج گوێبیستى گله‌یى و گازنده گه‌لێكى بازنه‌یى بومه‌ته‌وه كه به‌شێوه‌یه‌كى بازنه‌یى خرِوپرِ ئه‌و
درێژه
پاسكال مه شعه لانى: حەز دەكەم بێمە كوردستان
با سكال: حه ز دەكه م بێمه كوردستان
هونه رمه ندی به نێوبانگی لوبنانی باسكال مه شعه لانی له لێدوانێكی تایبه تدا به(رووداو) رایگه یاند حه ز دەكه م بێمه كوردستان و له نزیكه

شڤان په‌روه‌ر ئیبراهیم تاتلیسه‌س ده‌داته‌دادگا
شڤان به روه ر ئیبراهیم تاتلیسه‌س ده‌داته دادگاهونه‌رمه‌ندى شڤان په‌روه‌ر رایگه‌یاند كه به‌نیازه گۆرانیبێژى تورك ئیبراهیم تاتلیسه‌س بداته دادگه.له دیدارێكدا
درێژه
درێژه
نه‌جوه كه‌ره‌م به‌شداری فلیمێكی سینه‌مایی ده‌كات
نه‌جوه كه‌رم هونه‌رمه‌ندى گۆرانی بێژی لوبنانی له گه‌ل وه لید تۆفیقی هونه‌رمه‌ندى گۆرانی بێژی لوبنانی له فلمێكی گۆرانیدا به‌شدار ده‌بێت.
به پێی هه‌والی مالپه‌ری
درێژه
به پێی هه‌والی مالپه‌ری
درێژه
ئه‌لبومی نوێى حه سه ن شه ريف له نه‌ورۆزی ئه‌مسال بلا ده‌بێته‌وه
هونه رمه ند حه سه ن شه ریف له ڵه یه وەندییه كدا به (رووداو)ی راگه یاند ئێستا له سوێدەو خەریكی دوایین به رهه می خۆیه تی كه تائێستا نێوی بۆ دیاری
درێژه
كازم ئە لساهر ئێستا بۆ خۆم بیر لە ژنهێنان ناكەمەوە
هونەرمەندی ناوداری عێراقی كازم ئە لساهر لە نوێترین دیمانەی تە لە فزیۆنیدا دانی بەوە نا كە خیانەتی لە ئافرەتێك كردووە كە كاتی خۆی خۆشیویستووە، كازم دەربارەی
درێژه
درێژه
هاوتا ئه‌سعه‌د برِیارم دا سروودێك له‌گه‌ڵ كه‌ژێی كچم بۆ غه‌زه‌تۆمار بكه‌م
هاوتا ئه‌سعه‌د وه‌ك هه‌ڵوێستێكی مرۆڤانه‌و ده‌ربرِینی هونه‌ریانه‌ی خۆم، برِیارم دا سروودێك له‌گه‌ڵ كه‌ژێی كچم بۆ غه‌زه‌تۆمار بكه‌م.
له‌م رۆژانه‌ئه‌و كاراسته‌ی
درێژه
له‌م رۆژانه‌ئه‌و كاراسته‌ی
درێژه
ناسری ره زازی هیوا داخوازێت ئه لبومی داهاتووی به دڵی جه ماوه ره كه ی بێت

ناسری ره زازی له لێدوانكێ
درێژه
ناسری ره زازی له لێدوانكێ
درێژه
سه‌رۆكى ئه‌ندونیسیا سێیه‌م ئه‌لبۆمى گورانیه‌كانى بڵاوكرده‌وه
سه‌رۆكى ئه‌ندونیسیا سۆسیلۆ بامبانچ یۆدۆیونۆ سێیه‌م ئه‌لبۆمى گورانیه‌كانى خۆى به‌ناوى ئیفولوسى واتا "گۆڕان" بڵاوى كرده‌وه، كه‌له10 گورانى ڵێك هاتووه.
گورانیه‌كانیشی باس
درێژه
گورانیه‌كانیشی باس
درێژه
سیدی فرۆشه‌كان گه‌رمترین بازاڕیان هه‌یه
به پیاسه‌یه‌ك بۆ ناو بازاڕی شاری هه‌ولێر بۆت ده‌رده‌كه‌وێت كه سیدی فرۆشه‌كان گه‌رمترین بازاڕیان هه‌یه، جگه له نووسینگه‌كانی فرۆشتنی سیدی كه ئه‌وان به كۆمه‌ڵ
درێژه
درێژه
ده‌شنێ موراد مه‌لايه كان تووره ده‌كات
دوای ئه‌وه‌ی ده‌شنی كلیڵێكی خۆی له‌كه‌ناڵه‌كوردییه‌كان بڵاوكرده‌وه، كه‌شێوه‌یه‌كی زۆر مۆدێرنی له‌كلیڵه‌كه‌دا به‌كارهێناوه‌و تێیدا جلوبه‌رگی نیمچه‌رووتی ڵۆشیوه‌و راقیسه‌ده‌كات، ئه‌وه‌ش بووه‌هۆی
درێژه
درێژه
به‌ناوبانگترین و سه‌ركه‌وتوترین كچه‌بێژه‌ری ئیسرائیلی بۆ قوربانیه‌مه‌ده‌نیه‌كانی كه‌رتی غه‌ززه گریا
يونیت لیفی كچه‌بێژه‌ری به‌ناوبانگی هه‌واڵه‌كان‌له‌كه‌ناڵی دووی ئیسرائیل ئێواره‌ی رۆژی 15/1/2009 له‌كاتی ده‌رخستنی دیمه‌نی قوربانیه‌مه‌ده‌نیه‌كانی
درێژه
درێژه
نازێ عه‌زیزی سێ گۆرانی به زمانی فارسی تۆمار كرد
وێڕای كاركردن بۆ به رهه م هێنانی ئه لبومێكی نوێی گۆرانی خۆی، (نازێ عه زی‌زی) سێ گۆرانی به زمانی فارسی تۆمار دەكات و ئێستا گۆرانیبێژ به سه ردانێكی چه ند ڕۆژەیی له كوردستانه.
درێژه
درێژه
مندالێكی سعودی به دوو سه‌ر له‌دایك بوو
رۆژنامه‌ی ئه‌لوه‌ته‌نی سعودی هه‌والی له‌دایك بوونی مندالێك به‌دوو سه‌ر له‌یه‌كێك له‌نه‌خۆشخانه‌كانی تایبه‌تی له‌شاری (جده)ی سعودی بلاوكرده‌وه كه‌به‌حاله‌تێكی
درێژه.
گه‌نجانى شارۆچكه‌ى رزگارى
ده‌شت له‌میوانداریى گه‌نجانى شارۆچكه‌ى رزگارى دا
راپۆرت: فه‌رهاد بلباس
گه‌نج ئه‌و توێژه‌یه كه‌وا هه‌میشه به برِبرِه‌ى پشتى جڤاك ناوزه‌د ده‌كرێت و له‌هه‌ر سووچێكى جیهاندا بایه‌خى زۆریان پىَ ده‌درێت بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن به‌هره‌و كارامه‌ییه‌كانیان له خزمه‌تى میلله‌ته‌كه‌یان

ئاستى خزمه‌ته‌كان له ناحیه‌ى كه‌ورگۆسك دا
له‌باره‌ى ئاستى خزمه‌ته‌كان له ناحیه‌ى كه‌ورگۆسك دا:
به‌رِێوه‌به‌رى ناحیه: به ئومێدین له ساڵى 2009 دا بتوانین هه‌موو كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین
راپۆرت: فه‌رهاد بلباس
ئه‌وه‌ى جێگایه‌ى خۆشحالییه بۆ دانیشتووانى ناحیه‌ى كه‌ورگۆسك ئه‌و پێشكه‌وتنانه‌یه كه‌وا ده‌ڤه‌ره‌كه له‌و چه‌ند ساڵه‌ى دوایى به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت كه شارۆچكه‌كه بووه‌ته مه‌ڵبه‌ندێكى پیشه‌سازى

زێى گه‌وره
زێى گه‌وره
ئه‌و ئه‌ژدیهاكه‌ى ته‌نها له مانگێكدا گیانى چوار كه‌سی رفاند
راپۆرت: عیسا بۆتانى، فه‌رهاد بلباس
زێى گه‌وره ئه‌و رووباره‌یه كه سه‌رچاوه‌كه‌ى له كوردستانى باكووره‌وه هه‌ڵده‌قوڵێت و له رِێرِه‌وى خۆیدا به نزیك قه‌زاى خه‌بات دا ره‌ت ده‌بێت...

نوێكاری و داهێنان
عه‌دنان كه‌ریم له‌نێوان نوێكاری و داهێناندا
فه‌رهاد بلباس
هونه‌ر به شێوه‌یه‌كی گشتی جیهانیكی یه‌كجار پان و به‌رینه هه‌ریه‌كه له‌بواریكدا ئه‌سپی خۆی تاو ده‌دات و ئه‌كه‌ر به شێوه‌یه‌كی هونه‌ریانه سه‌رنجی هونه‌ری كوردی بده‌ین ده‌بینین له 70%به‌رهه‌مه‌كان

مه‌رزیه فه‌ریقی
مه‌رزیه فه‌ریقی
دایك وهونه‌رمه‌ند و پێشمه‌رگه
دایك وهونه‌رمه‌ند و پێشمه‌رگه
فه‌رهاد بلباس
به‌ر له نیوه‌رۆی 18ی ئه‌یله‌ل به‌ر له‌وه‌ی مه‌رزیه خواردنێكی كورده‌واری ئاماده بكات بۆ ژه‌می ئه‌م رۆژه .ئا له‌م كاته‌دا په‌له هه‌ورێكی ره‌ش له تاراوگه‌دا

خانووى دوو مه‌ترى چوار گۆشه بووه خانوویێكى جوانى پێشكه‌وتوو
خانووى دوو مه‌ترى چوار گۆشه بووه خانوویێكى جوانى پێشكه‌وتوو
فه‌رهاد بلباس
دوا به دواى بلاَو بوونه‌وه‌ى راپۆرتى (له خانوویێكى دوو مه‌ترى چوار گۆشه ئێمه به كوله مه‌رگی ده‌ژین، ئایا ئێوه رازین؟) له گۆڤارى زىَ ژماره (3) ساڵى 2007 و پاشان

كچان له ژووره‌كانى چات دا
كچان له ژووره‌كانى چات دا
ئافره‌تێكی خاوه‌ن كافینێت: ئافره‌تان له‌ژووره‌كانى چات كردن دا هه‌وڵى كۆكردنه‌وه‌ى پاره ده‌دن
ئافره‌تێكی خاوه‌ن كافینێت: ئافره‌تان له‌ژووره‌كانى چات كردن دا هه‌وڵى كۆكردنه‌وه‌ى پاره ده‌دن
راپۆرت: فه‌رهاد بلباس
زۆربه‌ى ئه‌وانه‌ى كه‌وا ئینته‌رنێت به‌كار ده‌هێنن له‌و برِوایه‌دان ئه‌وه‌ى له‌نێو تۆرِه‌كانى ئینته‌رنێت دا به‌دواى زانیارى و پێویستییه‌كانى دا ده‌گه‌رِێت، جارى وا هه‌یه ئاره‌زووى ئه‌وه ده‌كات له‌گه‌ل

له خانوویێكى دوومه‌ترى چوار گۆشه‌دا
له خانوویێكى دوومه‌ترى چوار گۆشه‌دا
ئێمه به كۆڵه‌مه‌رگى ده‌ژین، ئایا ئێوه رازین؟

فرهاد بلباس
گوێبیستى ئه‌وه بووینه كێشه‌ى نه‌بوونى شوێنى نیشته‌جێبوونء گرانى به‌هاى به‌كرێگرتنى خانوو وا له گه‌نجان ده‌كات نه‌وێرن خۆیان له قه‌ره‌ى په‌یوه‌ندى
درێژه
جه‌ژن و كۆمه‌لێك گرفت
جه‌ژن و كۆمه‌لێك گرفت
فرهاد بلباس
هه‌ر له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ى جه‌ژن و سه‌رماو سۆله‌ى زستان كۆمه‌لێك گرفت یه‌خه‌ى گرتووین و به ناچاریش ده‌بێت شانى بۆ شل بكه‌ین. كێشه‌ى سووته‌مه‌نى و نه‌بوونى كاره‌با و گرانى

تا كه‌ى هونه‌رمه‌ندان گله‌یى بكه‌ن!!
تا كه‌ى هونه‌رمه‌ندان گله‌یى بكه‌ن!!
فه‌رهاد بلباس
یه‌كێك له‌و دیارده ناشارستانیانه‌ى كه بۆته پیشه‌ى خه‌لكانێكى زۆر له هه‌مان كاتیش‌دا بۆته مایه‌ى بێزارى بۆ سه‌رجه‌م هونه‌رمه‌ندان ئه‌ویش دیارده‌ى كۆپى كردنى به‌رهه‌مه‌كانى
درێژه
پرۆگرامه‌كانى كه‌ناڵه ئاسمانییه كوردییه‌كان

له به‌رده‌م پرس و گرفتى هاوولاَتیان دا
فه‌رهاد بلباس
گه‌ر به‌هێمنى ئاورِێك له‌سالاَنى به‌ر له‌روخاندنى رژێم بده‌ینه‌وه چه‌ند كێشه‌یه‌ك هه‌بووه له‌سه‌ر ژیانى رۆژانه‌ى ئێمه، به‌لاَم كێشه‌كان هێنده كاریگه‌ر نه‌بوون
درێژه
دیمانه له‌گه‌ل هونه‌رمه‌ند ئیبراهیم حه‌كیم
هونه‌رمه‌ند ئیبراهیم حه‌كیم:
خۆزگه‌باڵام بستێكى دیكه‌ى له‌سه‌ر بوایه
دیمانه/ فه‌رهاد بلباس ..شتێكى ئه‌وتۆ نه‌بوو كه‌مایه‌ى سه‌ر سورمان بێت له‌وه‌ى كه‌ئیبراهیم حه‌كییمان هه‌ڵبژارد كه‌باس له‌ئه‌زموونى خۆىء له‌رِووى

ئافره‌تان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانیان
راپۆرت: عیسا بۆتانى، فه‌رهاد بلباس
ئه‌و ده‌سته‌واژه‌ى كه‌وا هه‌میشه به‌رگوێمان ده‌كوێت ئه‌وه‌یه كه‌وا ئافره‌تان له‌و توێژه‌ى جڤاكن كه‌وا

چالاكییه وه‌رزشیه‌كانى به‌رِێوه‌به‌رایه‌تى په‌روه‌رده‌ى خه‌بات
له درێژه‌ى بزاڤه و چالاكییه وه‌رزشیه‌كانى به‌رِێوه‌به‌رایه‌تى په‌روه‌رده‌ى خه‌بات به‌شی چالاكى وه‌رزشی و دێده‌وانى له‌ژێر چاودێرى به‌رِێز به‌كر كه‌ریم حه‌سه‌ن به‌رٍِێوه‌به‌رى
درێژه
الاشتراك في:
الرسائل (Atom)