فیستیڤالى سالانه‌ى وه‌رزشی قوتابخانه‌كانى په‌روه‌رده‌ى خه‌بات
به‌شى چالاكى وه‌رزشی ودێده‌وانى له به‌رێوه‌به‌رایه‌تى په‌روه‌رده‌ى خه‌بات به‌چاودێرى رزگار مسته‌فا قایمقامى قه‌زاى خه‌بات هه‌ستا به‌به‌رێوه‌بردنى فیستیڤاڵى سالاَنه‌ى وه‌ر زشى قوتابخانه‌كان سنوورى په‌روه‌رده‌كه تێیدا سه‌رجه‌م قوتابخانه بنه‌رٍِه‌تى و ئاماده‌ییه‌كانى سنوورى په‌وره‌رده‌كه به‌شداربوون، له‌سه‌رتاى فیستیڤالدا وته‌ى رێگه‌پێدان به ده‌سپێكردنى برِگه‌كان له‌لایه‌ن قایمقامى قه‌زاى خه‌باته‌وه خوێندرایه‌وه و له‌لایه‌ن به‌رِێز به‌كر كه‌ریم حه‌سه‌ن به‌رِێوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌ى خه‌بات و له وته‌یه‌كدا میوانان به‌خێر هێنران كه‌وا به‌رِێوه‌به‌رى گشتى په‌وره‌رده‌ى هه‌ولێر و ژماره‌یێكى زۆرى به‌رپرسانى حیزبی و حكوومى خه‌بات و په‌روه‌رده‌كانى تر ئاماده‌ى فیستیڤاڵه‌كه ببوون و دواى ئه‌مه وێرِاى هه‌ستان بۆ رێزگرتن له گیانى پاكى شه‌هیدان رێرِه‌وى قوتابخانه به‌شداربووه‌كان ده‌ستى پێكرد و پاشانیش چالاكى وه‌رزشییه‌كانى گۆرِه‌پان و مه‌یدان و هه‌ڵدانى ساپ و چه‌ندین نمایشی جۆرا وجۆرى وه‌رزشى نماییش كران و له‌لایه‌ن لێژنه‌ى ناوبژیوانى هه‌ڵسه‌نگێندران. له كۆتاییشدا میدالیا و خه‌لات و جام له‌لایه‌ن به‌رپرسانى ئاماده‌بوو به‌سه‌ر تیپى قوتابخانه‌كانى براوه دابه‌ش كران.