سه‌ر له‌به‌یانی 2009.7.5به‌ئاماده‌بوونی به‌رێز مازن محمه‌مه‌د سه‌عید قایمقامی قه‌زای به‌رده‌رِه‌ش و گشت نوێنه‌رانی حیزبی و حكومی ناوچه‌كه ،رێكخراوی هه‌نگاو بۆ په‌ره‌پێدانی رۆشنبیری له رێوره‌سیمێكدا به‌فه‌رمی ده‌ست كردن به‌كاره‌كانی خۆی راگه‌یاند.له‌سه‌ره‌تا دا وێرِای كردنه‌وه‌ی باره‌گای رێكخراوه‌كه پێشه‌نگایه‌كی فۆتۆگرافی كرایه‌وه له‌و پێشه‌نگه‌دا چه‌ندین خرانه روو بۆ قۆناغه جیاجیاكانی خه‌باتی سه‌رۆك بارزانی و پرِۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم كه له‌م قه‌زایه ئه‌نجامدراون.دوای ئه‌مه‌ش وتاری هه‌ریه‌ك له‌قایمقامی قه‌زای به‌رده‌ره‌ش ورێكخراوی هه‌نگاو و لقی 9ی پارتی دیموكراتی كوردستان خوێندرایه‌وه.